Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:44

له‌ وڵاتێك له‌ هه‌ر 15 خوله‌كێكدا كه‌سێك به‌ ده‌ستی مافیاكان ده‌كوژرێت

کوردستان TV
100%

ڕێژه‌ی تاوانی كوشتن له‌ وڵاتی مه‌كسیك گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاستی مێژوویی و به‌گوێره‌ی راپۆرتێك له‌ هه‌ر 15 خوله‌كێكدا كه‌سێك له‌و وڵاته‌ به‌ ده‌ستی مافیاكان ده‌كوژرێت.

به‌گوێره‌ی نوێترین راپۆرت له‌ 22ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ كه‌ 25ی مانگه‌، له‌ وڵاتی مه‌كسیك 65 كه‌س به‌ تاوانی كوشتنی ڕاسته‌وخۆ و مه‌به‌ست له‌لایه‌ن مافیاكانه‌وه‌ كوژراون.

راپۆرته‌كه‌ ماڵپه‌ڕی (ئینفۆبای) مه‌كسیكی بڵاوی كردۆته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ "له كابینه‌ی ئێستای حكوومه‌ت كه‌ له‌ ساڵی 2018 به‌رده‌وامه‌، تاكو ئێستا 166 هه‌زار كه‌س له‌ مه‌كسیك كوژراون، ئه‌مه‌ش به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌ت ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ كه‌ ته‌نیا حه‌وت مانگی ماوه‌ و‌ نه‌یتوانیوه‌ تاوانه‌كانی كوشتن له‌و وڵاته‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بڵاویشی كرده‌وه‌: رۆژانه‌ له‌ ته‌واوی مه‌كسیك زیاتر له‌ 95 تاوانی كوشتن ڕوو ده‌دات، واته‌ له‌ هه‌ر 15 خوله‌كێكدا كه‌سێك ده‌كوژرێ، كه‌واته‌ تا كۆتایی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی مه‌كسیك رێژه‌ی تاوانی كوشتن ده‌گاته‌ 206 هه‌زار و 352 كه‌س.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی كوشتن له‌ شاری گواناخواتوو ڕوو ده‌دات كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌سی تێدا كوژراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.