ئه‌مڕۆ هه‌ینی له وڵاتی توركیا 9 حاڵه‌تی تووشبووی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆڕۆنا كه به (ئیریس) ناسراوه، ڕاگه‌یه‌نرا.
فه‌خره‌دین قۆجه وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9 حاڵه‌تی نوێی تووشبووی ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه‌ی كۆڤید 19 له وڵاته‌كه‌مان تۆماركراون.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م تووشبووه‌كان خه‌ڵكی یه‌ك ناوچه‌ن و له ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بیانی تووشی ڤایرۆسی ئیریس بوون.
له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه دڵنیایی دایه هاووڵاتییان و ڕایگه‌یاند: پێویست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی ئیریس له وڵاته‌كه‌مان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تووشبوونی ئه‌م كه‌سانه به ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆڕۆنا له وڵاته‌كه‌یان شتێكی ئاساییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا ڤایرۆسه‌كه له زۆرێك له وڵاتانی جیهان بڵاو بۆته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ته‌ئكیدی له‌وه كردبووه‌وه كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووی ڤایرۆسی ئیریس له وڵات تۆمار نه‌كراوه و نییه.
گۆڕاوی ئیریس درێژكراوه‌ی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنه و سه‌ره‌تا له ساڵی 2021 له ئه‌فریقا بڵاو بووه‌ته‌وه، نوێترین داتای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێستا له زیاتر له 50 وڵاتی جیهان بڵاو بۆته‌وه.
لای خۆشییه‌وه ماریا ڤان كێرخۆف به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی ئیریس ڕایگه‌یاندبوو كه له ئۆمیكڕۆن زووتر بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی و رێژه‌ی كوشتنی مرۆڤی كه‌متره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.