Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 03:26

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر لەگەڵ قوتابییان كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەمەستی پرسینی بارودۆخی قوتابییانی خوێندنی باڵا لە زانکۆی ئه‌لمنسووڕه‌، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر سەردانی شاری منسووڕه‌ی کرد و چاوی کەوت بە کۆمەڵێک قوتابیی کورد و عەرەبی عێراقی لەو زانکۆیه‌دا.

بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابییه‌كان خواستن لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا لە بوارە جیاجیاکان و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر خزمەت بە وڵات و نیشتمانەکەیان بگەیەنن، هه‌روه‌ها تەبایی و یەکڕیزی نێوانیان بپارێزن و یەکهەڵوێست و یەکدەنگ بن.

لە تەوەرێکی دیکەی ئاخاڤتنەکەدا شێرکۆ حەبیب باسی لە گرنگی وڵاتی میسر کرد لە بواری خوێندن و پشتیوانی حکوومەت و گەلی میسری بۆ عێراق بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی و پێشوازیکردن لە قوتابییان و ئاسانکردنی کارەکانتان.

دواتریش راوبۆچوون ئاڵوگۆر کرا، بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە كه‌ ئەوه‌ی لە توانیان دابێ درێخی ناکەن بۆ هاوکاریکردنیان، هەروەها هەماهەنگی لە باڵوێزخانەی عێراقی فیدڕاڵی لە قاهیرە کە ئەوانیش هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە لە خزمەتکردنی رەوەندی عێراقی بەبێ جیاوازی پێکهاتەکان.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.