Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:25

لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان باس لە تۆوی شووتی دەكەن

کوردستان TV
100%

زۆرجار بیستوومانە كە قووتدانی تۆوی شووتی(ناوك) زۆر مەترسیدارە، بەڵام لێكۆڵینەوەكانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەكەن كە سەلامەتە و بە سەرچاوەیەكی زۆر گرنگی زۆرێك لە ماددە خۆراكیەكان دادەنرێت.
توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە شووتی چەندین سوودی تەندروستی هەیە، بەو پێیەی ئازاری ماسولكەكان هێور دەكاتەوە و پێست باشتر دەكات و تەنانەت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.
لەوبارەیەوە لۆرن ماناكەر پسپۆڕی خۆراك دەڵێت: تۆوی شووتی سەرچاوەیەكی سروشتییە بۆ مەنگەنیز، فسفۆر، پۆتاسیۆم، پرۆتین، ترشە چەورییە پێویستەكان، ئاسن و زینك.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم ماددە خۆراكییە جۆراوجۆرانە یارمەتی مێشك و كۆئەندامی دەمار دەدەن بە باشی كاربكەن، لەكاتێكدا فسفۆر یارمەتی دروستبوونی ئێسك دەدات بە شێوەیەكی تەندروست و پرۆسەی هەرسكردن باشتر دەكات.
لای خۆیەوە پسپۆڕی خۆراك مایر جاكس دەڵێت: شووتی ماددە خۆراكییە سەرەكییەكانی دژە ئۆكسانی تێدایە كە پاڵپشتی خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان و تەندروستی گشتی دەكات.
هەروەها مەگنیسیۆمی ناو تۆوی شووتی ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی وزە و باشتركردنی كاركردنی دەمارەكان و پاراستنی جێگیری پەستانی خوێن.
هەروەها تۆوەكە ترشی چەوری دابین دەكات كە ئاستی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشك كەمدەكاتەوە.

تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.