Erbil 7°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 08:13

هونەرمەندی ناسراوی كورد "بەیتۆ جان" كۆچی دواییكرد

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشممە 12-9-2023ھونەرمەندی ناسراوی كوردستان (بەیتۆ جان)، بەھۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.
 بەیتوڵڵا گونەری، ناسراو بە "بەیتۆجان"، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ستۆكهۆڵم كۆچی دواییكرد. 
بەیتۆ جان لە ساڵی 1955 لە  كوردستانی توركیا لەشاری ئامەد لە دایكبووە، زیاتر (30) ساڵە بە زمانی كوردی و شێوەزاری كرمانجی باكور چەندین گۆرانی تۆماركردووە، گۆرانییەكانی (ئاگر كەتیە دلی من، یا مرن یان دیاربەكر) لەناو گەلی كورد گەلانی ناوچەكە وتراوەتەوە.
بەیتۆ جان لەساڵی 1980 لە توركیا دەستگیركراوە و سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، دواترلە ساڵی 1987 ئازاد كراوە.
نیاز یش وایە تەرمی هونەرمەند "بەیتۆجان"  هەر لە وڵاتی سوید بە خاك بسپێردرێت.
 

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.