Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:00

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی فاتیمە موراد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خاتوو فاتیمە موراد،
بەدڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( فاتیمە موراد ) دایكی شەهید( شیمال )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ( فاتیمە ) بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
23ـی ئابی 2023
…………………………..
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ئومێد شێخ جەمیل شێخ عەبدولڕەحمان بابە شێخی سیرێ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی ئومێد شێخ جەمیل شێخ عەبدولڕەحمان،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك ( ئومێد شێخ جەمیل شێخ عەبدولڕەحمان بابە شێخی سیرێ )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ( ئومێد ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
23ـی ئابی 2023
…………………………..
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز دكتۆر حەسەن كاكی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز دكتۆر حەسەن كاكی،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( فرسەت حوسێن زایر ) خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی خوشكی خوالێخۆشبووتان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
23ـی ئابی 2023
…………………………..
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی كەریم ئاغای هەمەوەند
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی كەریم ئاغای هەمەوەند‌،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( نەزیمە كەریم ئاغای هەمەوەند ) دایكی كاك ( فاروق و مەریوان و هەڵمەت )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو ( نەزیمە ) خان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
باره‌گای بارزانی
23ـی ئابی 2023

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.