ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌گرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی 77هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یانه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بەرێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی - سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڕێزان مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی سڵاو و رێزی برایانە، بە بۆنه‌ی (77) هەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له جه‌نابتان و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین".
ڕاشیگه‌یاند "ئەم بۆنەیە لە كاتێكدایە كە هەرێمەكەمان به دۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیاردا تێپەڕ دەبێت و له‌به‌رده‌م چه‌ندین ئاڵنگاری و مه‌ترسیدایه، پێویستە به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی بكه‌ین و رێگه‌چاره‌ی گونجاو بدۆزینەوە".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "هەر بۆیە ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێمانوایە دەرچوون لەو قۆناغە هەستیارە دەستپێشخەری بوێرانە و بەرپرسانەی دەوێ، رێكخستنەوەی ناوماڵی خۆمان و پێشوازییەكی جوان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی سەرەكییە لەو پرۆسەیە".
ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتوو له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "هەر لەو بۆنەیەدا جەخت دەكەینەوە لە پارێزگاریکردنی شوناسی ڕەسەنی ئاینی و بەها باڵاکانی گەلەکەمان، بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولامان خوازیاری بەردەوامی و پەرەپێدانین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.