Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:35

سلێمانی لە کۆڕێکدا (ئەدەبیاتی كلاسیكی كوردی و تێگەیشتنێكی نوێ) گفتوگۆی لەبارەوە کرا

کوردستان TV
100%


لە سلێمانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەر، رۆشنبیر، چالاكوان و ئەدیبان كۆڕێك بۆ نووسەر و لێکۆڵەر (حەكیم مەلا ساڵح) بەناونیشانی (ئەدەبیاتی كلاسیكی كوردی و تێگەیشتنێكی نوێ) بەڕێوەچوو.
له ‌سه‌ره‌تادا نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) وێڕایی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد كه‌ له‌م ئێواره‌ كۆڕه‌دا به‌شدار بوون.
دواتر باسی شیعری كوردی كرد و ووتی: شیعر ته‌مه‌نێكی زۆره‌ له ‌گه‌ڵمان ده‌ژیت و شیعری كوردی به‌پێی ئه‌و مێژووانه‌ی كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ست (بابه‌تاهیری هه‌مه‌دانی) وه‌كو سه‌رمه‌شقێك ده‌رئه‌كه‌وێ جگه‌ له ‌ مه‌لای جزیری، ئه‌حمه‌دی خانی، نالی، مه‌وله‌وی، وه‌فایی و مه‌حوی ئه‌مانه‌ كۆمه‌لێك شاعیری سه‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته‌ سه‌ر به‌رزی بۆ كورد و كوردستان.
وتیشی: شیعر ته‌نیا نییه‌، شیعر گه‌وره‌ترین خۆراكی گۆرانییه‌، کە توانیویانه‌ مۆسیقای كوردی بگه‌یه‌ننه‌ لوتكه‌ی به‌رزی و هەروەها گوتیشی: هیوادارم ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر بتوانین گرنگی زیاتر به‌ شیعر و ئه‌ده‌بیات، تایبەت ئه‌ده‌بیاتی كلاسیك بده‌ین له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان.
پاشان كۆڕه‌كه‌ به‌چه‌ندین پرسیار و سه‌رنجی ئاماده‌بووان له‌ سه‌ر ئه‌ده‌بیات و شاعیرانی كلاسیك و گرنگی دان به‌م بواره‌ كۆتایی هات.
دواتر سوپاس و پێزانینی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خشرایه‌ نووسه‌ر، هاوكات هه‌ردوو كتێبی (هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئامێزی مێژوودا، نالی له‌ ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه‌) له‌ نووسینی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر (حه‌كیم مه‌لا ساڵح) به‌ سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكران.
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.