زۆرێك لە كاتی لەخەو هەڵسانیان یەكسەر پەنا بۆ خواردنەوەی كوپێك قاوە دەبەن، پێیان وایە ئەمە دەبێتە هۆی باشتركردنی باری دەروونی و تواناكانیان بە درێژایی ڕۆژ، بەڵام شارەزایان بۆچوونێكی دیكەیان هەیە.
بەپێی وتەی ڕێكس ئیزاب پسپۆڕی خەو: كاتێك دێتە سەر كاتی گونجاو بۆ خواردنەوەی قاوە، پێویستە لانیكەم كاتژمێرێك چاوەڕێ بكەیت دوای لە خەو هەڵسان، چونكە ئاستی كۆرتیزۆڵ بە شێوەیەكی سروشتی دەست بە دابەزین دەكات .
ڕیكس ڕوونیكردەوە ،كاتێك لە خەو هەڵدەستین ئاستی كۆرتیزۆڵمان لە لوتكەدایە، كۆرتیزۆڵ كە زۆرجار پەیوەندی بە فشارەوە هەیە، ئاستی هۆشیاریت بەرزدەكاتەوە، بۆیە خواردنەوەی كافاین لەكاتێكدا ئاستی كۆرتیزۆڵت بەرزە، دەبێتە هۆی دابەزینی.
ئاگادارییەك بۆ ئەوانەی ئارەزووی خواردنەوەی قاوەی بەیانیان دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.