Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 07:18

کتێبی "شۆڕش لە زاری پێشمەرگەیەک" بڵاو کرایەوە

کوردستان TV
100%

کتێبی "شۆڕش لە زاری پێشمەرگەیەک"، کە ئەو پێشمەرگەیە (مەجید تەیب)ـە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لەلایەن نەوەکەیەوە بڵاو کرایەوە.

 کتێبی "شۆڕش لە زاری پێشمەرگەیەک" کە شاڵاو کۆسرەت مەجید تەیب لەسەر زاری (مەجید تەیب)ـی باپیرییەوە باس لە خەبات و تێکۆشەکانی دەکات.

نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەی باس لەوە دەکات کە "وەکو نەوەی ئەو تێکۆشەرە دێرینە، هەڵساوم بە کۆکردنەوەی ئەو کتێبە، لەبەر ئەوەی باپیرم تێکۆشەرێکی دێرین بووە و حەزم نەکرد خەبات و تێکۆشانی بەفیڕۆ بچێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "ئەم کتێبە باپیرم بەشێکی زۆر بەخۆی نووسیوە و بەشەکەی دیکەی هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی قسەیان لەسەر کردووە."

کتێبەکە 500 دانەی لێ چاپکراوە لەلایەن چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدیینەوە، ئێستا کتێبەکە بڵاو کراوەتەوە و کەوتووەتە بەردەستی خوێنەران.

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.