بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31ی7ی2023)، لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 8 هه‌زار و 274 كه‌س كەس سەردانیان كردووە و چوار هه‌زار و 106 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندووه، مانگی رابردوو 929 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 509 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 434 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 1.320 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن پێنج هه‌زار و 999 پشكنینی هیماتۆلۆجی و چوار هه‌زار و 268 پشكنینی گروپی خوێن و چوار هه‌زار و 499 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها دوو هه‌زار و 702 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو زياتر له 4 هه‌زار بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.