Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:22

بەهای دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەهەردوو بۆرسەی ناوەندیی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 151 هەزار دیناری عێراقی  مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دوێنێ دووشەممە، نرخی 100 دۆلار  150 هەزار و 500 دینار بوو.
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو-یش لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن گەیشتە 152 هەزار دینار، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 150 هەزار دینار.
هەروەرها لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار  گەیشتووەتە 152 هەزارو 150 دینار .
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق  208 ملیۆن و 123 هەزارو 963 دۆلاری خستۆتە بازار كە بریتی بووە لە : 176 ملیۆن و 613 هەزارو 963 دۆلار بەشێوەی حەواڵە،هەروەها بەشێوەی نەختینەش 31 ملیۆن دۆلارو 510 هەزار دۆلار بووە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.