سێرجیۆ رامۆس ئۆفەری یانەکانی سعودیە رەتدەکاتەوە و لە یانەیەکی ئەمریکی نزیکدەبێتەوە.
لە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ئێستا سێرجیۆ رامۆس بێ یانەیە. هەرچەندە ناوی بە چەندین یانەی سعودی بەستراوەتەوە، بەڵام رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بلاویکردووەتەوە، یانەی لۆس ئانجلۆس گالاكسی گرنگی بە رامۆس داوە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکەن.
ئەگەر رامۆس پەیوەندی لۆس ئانجلۆسەوە بکات، ئەوا جارێکی دیکە ركابه‌ریه‌كان له نێوان یاریزانه‌كانی پێشووی خوبی ئیسپانیا به‌هێزتر ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه میسی و رامۆس له پارسال به‌یه‌كه‌وه له پاریس سانجێرمان یارییان ده‌كرد .
رامۆس و مێسی چەندین جار لە کلاسیکۆی ئیسپانیا رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە، بەڵام لە پاریس زۆر لە یەکەوە نزیکبوون کەچی دووبارە رەنگە ببەنەوە رکابەری یەکتری و له دوو یانه‌ی جیاواز یاری بكه‌ن .
مێسی دەستپێکێکی باشی لەگەڵ ئینتەر مەیامی هەیە و لە کۆی سێ یاریدا، دوو گۆڵی کردووەو رامۆسیش مێژوویه‌كی باشی له‌گه‌ل یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كرووهو چه‌ندیت ده‌سكه‌وتی له‌گه‌ل یانه‌ی شاهانه به‌ده‌ستهێناوه.
رامۆس ئۆفەری یانەکانی سعودیە رەتدەکاتەوە و لە یانەیەکی ئەمریکی نزیکدەبێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.