Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:41

رۆژه‌كه‌ی دیاریكرا.. بایرن میونشن رووبه‌رووی لێڤه‌رپول ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری یانه‌كان بۆ یارییه‌كان و خوله‌كانی داهاتوو یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌لمانی له‌ گه‌شته‌ ئاماده‌كاریه‌كه‌ی له‌ ولاتانی ئاسیا به‌رده‌وامه‌و له‌ ژاپۆن به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی كاواساكی فرۆنتالی برده‌وه‌ .
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپی نیشتمانی له‌ تۆكیۆ به‌رێوه‌ چوو ،له‌ گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام یاریه‌كه‌ هیچ گۆلێكی به‌ خۆوه‌ نه‌بینی ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجا و حه‌وت جۆسیپ ستانیتش تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی یانه‌ باڤاریه‌كه‌ تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات ، یانه‌ی بایرن له‌ یاری رابردووی ئاماده‌كاریدا به‌ گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل به‌ یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ئینگلیزی دۆرابوو ، بریاریش وایه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئاماده‌كاریدا له‌ ولاتی سه‌نگافووره‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی لێڤه‌رپۆل یاری بكات .
    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.