Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:06

ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی یاریزان رافامارینی تا ساڵی 2026 درێژكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌چوارچێوه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستی یاریزان رافامارینی تا سالی دوو هه‌زارو بیست و شه‌ش درێژكرده‌وه‌.
 ریاڵ مه‌درید ئاره‌زووی هه‌بوو پارێزگاری له‌تواناكانی ئه‌و یاریزانه‌ بكات، بۆیه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی دوو هه‌زارو بیست و شه‌ش درێژكرده‌وه‌.
 هاوكات مێرنگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئاڵاڤێس رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ تا سی حوزه‌یه‌رانی دوو هه‌زارو بیستو چوار به‌شێوه‌ی خواستن درێسی ئه‌و یانه‌یه‌ بپۆشێت، رافا فارین یه‌كێكه‌ له‌یاریزانه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م ماوه‌یه‌ ده‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها له‌وه‌رزی دوو هه‌زارو بیستو دوو بۆ دوو هه‌زارو بیست و سێ له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می شاهانه‌ به‌شداری چه‌ند یاریه‌كی كرد، له‌بازاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌مساڵیش زۆرێك له‌یانه‌كانی ریال بێتس و ڤیاریال ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ریال مه‌درید گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكرده‌وه‌.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.