Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:51

له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی نه‌سری سعوودی و پاریسی فه‌ره‌نسی رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتیكی مه‌شق و راهێنانی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ، یانه‌ی نه‌سری سعودی به‌یاوه‌ری یاریزانانی تیپه‌كه‌ له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌یشته‌ شاری ئۆساكای ژاپۆنی، له‌م گه‌شته‌یدا یانه‌ی نه‌سر رووبه‌رووی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌بێته‌وه‌ و دواتر له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان یاری ده‌كات.
 لای خۆیه‌وه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئامانجمان بۆ وه‌رزی نوێ زۆره‌، ئێمه‌ ئومێد ده‌خوازین براوه‌ی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان بین، ده‌زانم ئه‌و كاره‌ قورسه‌، به‌ڵام به‌بروای من خاوه‌ن تیپێكی باش و به‌تواناین.
 هه‌روه‌ها خاوه‌ن یاریزان و یاریزانی نوێین، حه‌زو خولیای هه‌مان ساڵی رابردووه‌، به‌ڵام بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر خۆمان رێك ده‌خه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ وتیشی سه‌یر ده‌كه‌ین بزانین چی رووده‌دات.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.