Erbil 8°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 07:33

ڤیدیۆ ... ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ی سی میلان تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی تۆماركرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م24ى7ى2023، له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا له‌ ئه‌مریكا هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئه‌ی سی میلان رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌. 
ریاڵ مه‌درید یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامی 3 گۆل به‌رامبه‌ر به‌ 2 گۆل بۆ ئه‌ی سی میلان. 
 له‌ تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌ خوله‌كه‌كانی 25 و 42دا ئه‌ی سی میلان دوو گۆلی له‌ رێگای هه‌ردوو یاریزان  فیکاۆ تۆمۆرى و لوکا ڕۆمیرۆوە تۆمار کرد.
گۆله‌كانی ریاڵ مه‌دریدیش له‌ خوله‌كه‌كانی 57،59،84، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ڤاڵیڤێردی 2 گۆل و ڤینیسیۆسەوە تۆمار کران.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.