Erbil 17°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 09:27

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك یاریزانی بارسێلۆنا دووچاری هه‌وكردنی گه‌ده‌ و ڤایرۆسی ریخۆڵه‌ هاتوون یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی لالیگا له‌ گه‌شتی بۆ وڵاتی ئه‌مریكا و ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ به‌رده‌وامه‌ ، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌سه‌ر په‌رشتی راهێنه‌ر چاڤی كه‌ وه‌رزی رابردوو بوونه‌ پاڵه‌وانی لالیگا بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش چاویان له‌وه‌یه‌ پارێزگاری له‌ پاڵه‌وانبوونیان بكه‌ن و ئه‌نجامی شایسته‌شیان هه‌بێت له‌ چامپیۆنزلیگ.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گه‌شتی ئاماده‌كاریه‌كانی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ ولاتی ئه‌مریكا ده‌ستپێكردووه‌ و به‌ ئه‌ماده‌بوونی سه‌رجه‌م یاریزانه‌ نوێكانیشی له‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌وه‌ ئیلكای گۆندوگان و ئینیكۆ مارتێنز و ئۆریۆل رۆمیۆ ، بریاربوو به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌دا له‌ ئه‌مریكا رووبه‌روی یۆڤنتۆس ببێته‌وه‌، به‌ڵام یانه‌ی بارسیلۆنا به‌فه‌رمی رایگه‌یاند یاریه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ به‌هۆی تووش بوون و هه‌وكردنی گه‌ده‌و ریخۆله‌ی چه‌ند یاریزانێك.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.