یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی پاڵه‌وانی یانه‌كانی ئه‌وروپا گه‌شتێكی بۆ ولاتی ژاپۆن ده‌ستپێكردووه له پێناو ئامادهكاریوكانی بۆ وه‌رزی نوێی خوله‌كان.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی وه‌رزی رابردوو سیانه‌ی مێژووی له‌سه‌ر ده‌ستی پیپ گواردیولای راهێنه‌ر به‌ده‌ستیهێنا كه بووه یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌و یانه‌یه دا.
مانچێسته‌ر سێتی تا ئێستا له بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا بێ ده‌نگه و كاپتن و سهركردهكهشی كه ئیلكای گوندوگان بوو ده‌ستبه‌رداری بوون بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا.
ستێزن ماوه‌ی دوو رۆژی تر له ژاپۆن ده‌مێنێته‌وه و بریاره‌ش رۆژی یه‌ك شه‌ممه كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌رۆ به كاتی هه‌ولێر له یاریه‌كی دۆستانه‌دا رووبه‌رووی یانه‌ی یۆكوهاما ئیف مارینۆس ببێته‌وه ، دواتر گه‌شته‌كه‌یان ده‌گوازنه‌وه ولاتی كوریاو له وێش سی ئه‌م مانگه یاریه‌كی دۆستانه له‌گه‌ل یانه‌ی ئه‌تله‌تیكو مه‌درید ئیسپانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
مانچێسته‌ر سێتی 2 یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.