Erbil 17°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 09:40

میركاتۆی هاوینه‌.. بنیامین مێندی په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی لۆرێنتی كرد

کوردستان TV
100%


یانەی لۆریێنتی فەرەنسی بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ بنیامین مێندی ڕاگەیاند، مێندی دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر ستی له‌حوزه‌یرانی رابردوو، ئه‌م یاریزانه‌ سه‌ربه‌ست بوو، دواجار بێ به‌رامبه‌ر بنیامین مێندی لیگاوه‌نی هه‌لبژاردو په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی لۆرینتی كرد.
 ئه‌و یاریزانه‌ پارسال به‌دۆخێكی نه‌خوازراو ده‌رۆیشت به‌هۆی تێوه‌گڵانی له‌تۆمه‌تی ده‌سترێژی سێكسی، دوای بێ تاوان ده‌رچوونی، دواجار بنیامین مێندی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌كاروانی وه‌رزشی خۆی هه‌ڵبژارد كاتێ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی لۆرینتی كرد بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز، یانه‌ی لۆریێنت لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تیایدا نووسیویەتی ئێف سی لۆریێنت بە خۆشحاڵییەوە گرێبەست لەگەڵ بنیامین مێندی بەرگریکاری چەپی فەرەنسی ته‌مه‌ن بیست و نۆ ساڵان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز رادگه‌ێه‌نێت.
 هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای تەواوکردنی پشکنینی پزیشکی، مێندی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش به‌میدیاكان ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێیه‌كه‌شی درێسی ژماره‌ پێنج ده‌پۆشێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.