Erbil 7°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 07:07

حه‌مه‌ ره‌ئوف كه‌ركوكی ئه‌لبومێكی نوێی به‌ ناوی(وه‌رزێكی ئاڵ)بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ شاری سلێمانی له‌هۆڵی خاكدا، له‌ مه‌راسیمێكدا نوێترین ئه‌لبومی گۆرانی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ ره‌ئوف كه‌ركوكی به‌ناوی(وه‌رزێكی ئاڵ)بڵاوكرایه‌وه‌.
له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه‌ له‌لایه‌ن لقی سلێمانی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه‌وه‌ رێكخرابوو، د.موحسین ئه‌دیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ند و میوانان ئاماده‌ی بوون، سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند نیاز نوری نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان وته‌یه‌كی له‌ باره‌ی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی حه‌مه‌ ره‌ئوف كه‌ركوكی پێشكه‌شكرد.
پاشان هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ره‌ئوف كه‌ركوكی وێڕای پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومه‌ نوێكه‌ی، چه‌ند كۆپله‌یه‌ك له‌ گۆرانی له‌ ئه‌لبومه‌ نوێكه‌ی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.
له‌ كۆتایشدا د. موحسین ئه‌دیب وێڕای ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له‌ هونه‌رمه‌ندی ناوبراو، هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كاره‌كانی داهاتوویدا.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.