له‌میركاتۆی هاوینه، یانه‌ی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ پاو تۆرێسی ئیسپانی ڕاگەیاند.
یانه ئینگلیزیه‌كه له‌سه‌ر داوای ئۆنای ئیمره‌ی راهێنه‌ر ده‌ستی به‌گفتۆگۆ كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه ئیسپانیه‌ی یانه‌ی ڤیارالێ له‌پێناو گواستنه‌وه‌ی بۆ ریزه‌كانی خۆی، دواجار هه‌ردوولا گه‌یشتن رێكه‌وتن.
له‌مباریه‌وه ماڵپەڕی فەرمی یانەی ئەستۆن ڤیلا بە پەیامێک پێشوازی لە بەرگریکارە ئیسپانییەکە کرد و تیایدا نووسیویەتی، ئەستۆن ڤێلا بە خۆشحاڵییەوە گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ پاو تۆرێسی ئیسپانی لە یانەی ڤیاریالەوە ڕادەگەیەنێت.
له‌به‌شێكی په‌یامی یانه ئینگلیزیه‌كه هاتووه، تەواوکردنی گواستنەوەی باو تۆرێس بۆ تیپەکە بەندە بە وەرگرتنی ڤیزە، بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوکارە نوێیەکانیدا بچێتە قۆناغی ئامادەکارییەوە، پێشبینی دەکرێت باو تۆرێس لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە ئەستۆن ڤێلا بکات بۆ ئەوەی ده‌ست به‌مه‌شق و ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ بكات.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌گه‌رچی یانه‌ی ئەستۆن ڤێلا وردەکاری دارایی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕاپۆرتە رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڤیارالک بڕی سی و پێنج ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە.
یانه‌ی ئەستۆن ڤێلا گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ یاریزانێكی ئیسپانی ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.