له‌چوارچێوه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه، یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی لاوی ئیتالی شیرۆ ندۆر ئه‌نجامدا.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی یانه پاریسیه‌كه گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه، شیرۆ ندۆر به‌ره‌چه‌له‌ك سه‌نیگالی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی درێسی ژماره بیست و حه‌وت ده‌پۆشێت، ده‌ستپێكی كاروانی وه‌رزشی ندۆر له‌یانه‌ی بریشیا بوو له‌ئیتالیا، دواتر رووی له‌یانه‌ی ئه‌تله‌نتا كرد، دواجار له‌ساڵی دوو هه‌زارو بیست به‌پێی بۆندێك چووه ریزی یانه‌ی به‌نفیكای پورتوگالی.
پاریس سان جێرمان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی لاو ئه‌نجامدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.