له‌چوارچێوه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ڤیتۆر رۆكی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ پارانایسی به‌رازیلی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵه به‌پێی گرێبه‌ستێك تا سالی دوو هه‌زارو سی و یه‌ك درێسی بلوگرانا ده‌پۆشێت، به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌رزی دوو هه‌زارو بیست و چوار بۆ دوو هه‌زارو بیست‌و پێنج په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه سزای پێ بژاردنی پێنج سه‌د ملیۆن یۆرۆ جێگیركراوه، ئه‌گه‌رچی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه هیچ بره پاره‌یه‌كی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی ئاشكرانه‌كردوه، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی میدیاكان ئه‌و یاریزانه له‌به‌رامبه‌ر بری سی ملیۆن یۆرۆ درێسی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌پۆشێت له‌گه‌ڵ سی و یه‌ك ملیۆن وه‌ك پاداشت له‌كاتی ده‌ستكه‌وته‌كان، رۆكی له‌سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌مه‌ریكا مینیرۆ ده‌ستی به‌یاریكردن كرد، دواتر چووه یانه‌ی کروزێرۆ به‌ر له‌وه‌ی یاری بۆ ئه‌تله‌تیۆ پارانایس ئه‌نجام بدات، هاوکات ئه‌و یاریزانه به‌شداری یاریه‌كی دۆستانه‌ی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب كردوه.
بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.