کیلیان مباپێی ئەستێرەی تۆپی پێی فەرەنسی گەیشتە شاری دولا لە کامێرون، بەمەبەستی سەردانی گوندی باوباپیرانی خۆی، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانێکی سێ ڕۆژە کە لەلایەن دامەزراوە خێرخوازییە تایبەتەکەیەوە ڕێکخرابوو.
هەزاران دانیشتووی ناوچەکە سەرەڕای باران بارینێكی زۆر لە بەندەری بۆناپێری کۆبوونەتەوە، کە مباپێ لەوێوە دەچێتە سەردانکردنی گابالا، کە باوکی لە تەمەنێکی بچووکدا لەوێوە بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوت.
سەردانەکەی مباپێی تهمهن 24 ساڵان بۆ کامیرۆن لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە دەستیپێکرد، هەروەها سەردانێکی بۆ کۆمەڵەی لەدەستدانی بیستنی لەخۆگرتبوو کە لەلایەن دامەزراوەکەیەوە پاڵپشتی دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی سهردانی قوتابخانەیەکی كرد كه تایبهت بو بۆ کەڕ و لاوازەکانی بیستن لە شاری یاوندێ، هەروەها دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە جۆزێف دیۆن نگۆتێ ئهنجامدا.
هاولاتیهكی دانیشتووی ناوچهكه وتی"زۆر دڵخۆشین کە لێرەین لە بەندەری بۆناپێری بۆ پێشوازیکردن لە ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی کیلیان مباپێ، ئەو یاریزانێکی گەورەیە و پێمان خۆشە لە پاریس بمێنێتەوە، کیلیان مباپێ یاریزانێکی فەرەنسییە بەڵام خوێنی کامێرونی هەیە".
لهبهرامبهردا كلیان مباپێ وتی: کیلیان ئێستا لە کامیرۆنە، ئەوەش گرنگترین شتە، دەمەوێت چێژ لە سەردانەکەم لێرە وەربگرم و بە تەواوی چێژ لە پشووەکانم وەربگرم، دەمەوێت زۆرترین سوود لە کاتەکانم لەگەڵ کامێرونییەکان وەربگرم و ئەوە تاکە شتێکە کە بۆ من گرنگە.
کیلیان مباپێ و سهرۆك وهزیرانی كامیرۆن كۆبوونهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.