Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 05:11

هۆكاری جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری محەمەد شیاع سودانی،سەرۆك وەزیرانی عێراق ، هۆكاری جێبەجێنەكردنی یاسای بودجەی تا ئێستا ئاشكرا دەكات.
ساڵح بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لەو كاتەوەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023-2024-2025 لە ڕۆژنامەی فەرمی كۆماری عێراق بڵاوكراوەتەوە،دەبێ یاسای بودجە بەكردەیی جێبەجێ بكرێت ، بەڵام دوو هۆكار هەن كە كاریگەرییان لەسەر دەستپێكردنی جێبەجێكردنەكەدا هەیە.
یەكەم: دەبێ وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان ڕێنمایی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی دارایی ئێستا دەربكەن .
دووەم :حكومەت چاوەڕێی چارەسەركردنی كێشەی ئەو بڕگانە دەكات كە لە دادگای فیدراڵی تانەیان لێدراوە .
لە 12ی حوزەیران پەرلەمانی عێراق دوای چەند گفتوگۆیەك كە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو، دەنگی لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024، و 2025دا.
بودجەی ئەمساڵ 197 ترلیۆن و 828 ملیار دیناری عێراقییە كە دەكاتە نزیكەی 152.2 ملیار دۆلار، رێژەی كورتهێنانیش 63 ترلیۆن دینارە كە دەكاتە (48.3 ملیار دۆلار) .

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.