سه‌باره‌ت به‌هاتنی یاریزانی توركی ئاردا گوله‌ر بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شاهانه ڤینیسیۆس جونیۆر له‌تویتێكدا پێشوازی لە ئاردا گولەری یاریزانی تازەپێگەیشتوو کرد.
ڤینیسیۆس لە پێگه‌ی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، یاریزانێکی دیکە کە پێی باش بوو پەیوەندی بە گەورەترین یانەی جیهان بکات، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه ڕۆدریگۆ جۆیس، یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڵاویكردۆته‌وه، بەهرەمەندێکی دیکە پەیوەندی بە خێزانی مەدرید دەکات، بەخێر بێیت ئاردا گولەر.
جێی ئاماژه‌یه یانەی ڕیال مەدرید ئاردا گولەری بە گرێبەستێکی شه‌ش ساڵیه‌وه گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه، له‌كاتێك بارسێلۆنا لەگەڵ فەنرباخچە گەیشتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی گولەر بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، بەڵام ئەو یاریزانە كه نازناوی مێسی تورکیای لێنراوە، دواجار بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات.
ڤینیسیۆس: ئاردا گوله‌ر پێی باش بوو پەیوەندی بە گەورەترین یانەی جیهان بکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.