Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 15:00

خانمه‌ ئه‌كته‌ری عێراقی "ئه‌مه‌ل عه‌باس" كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%


خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی عێراقی "ئه‌مه‌ل عه‌باس" به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ ته‌مه‌نی (63) ساڵی  كۆچی دوایی كرد.  
هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل عه‌باس یه‌كه‌م كاری هونه‌ری بۆ ساڵی 1984 ده‌گه‌رێته‌وه‌ كاتێ به‌شداری كرد له‌ فیلمی"ئۆپرێتا سه‌ندرێلا" كردوه‌ هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ تاساتی نه‌خۆش كه‌وتنی به‌شداری چه‌ندین كاری درامی ته‌له‌فزیۆنی و سینه‌مایی كردوه‌. 
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌  دوای نه‌خۆش كه‌وتنی له‌ ساڵی 2017 وازی له‌ كاری هونه‌ری هێنابوو،دوێنی هه‌ینی 7-7-2023 له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كوێت كۆچی دوایی كرد.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.