یانه‌ی بایرن میونشن رۆژی هەینی 30ی6ی2023، ڕۆیشتنی دوو یاریزانی خۆی ڕاگەیاند.
ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە کۆتایی مانگی حوزەیران، یانە باڤارییەکە ڕۆیشتنی جواو کانسێلۆی پورتوگالی لەگەڵ دالی بلایندی بەرگریکاری هۆڵەندی پشتڕاستکردەوە بۆ ئەوەی لە کۆتایی گرێبەستەکانیاندا بایرن جێبهێڵن، کانسێلۆ لە زستانی 2023 لە یانەی مانچستەر سیتی بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە بایرن کردبوو، لە کاتێکدا بە خواستنەکەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت.
بەم شێوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ تیپی شاری مانچیسته‌ر ، جواو كانسیلۆ له‌و ماوه‌ی یاری بۆ یانه ئه‌ڵمانیه‌كرد نه‌یتوانی ببێته جێگای سه‌ره‌نجی هه‌ریه‌كه له راھێنه‌ران ناگلیزمان و توماس توخێل بوویه به‌ناچاریه‌وه بایرن ده‌ستبه‌رداری بوو، له ئێستاداش ناوی كانسیلۆ به یانه‌ی بارسیلۆناوه به‌ستراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ل چه‌ند یانه‌یه‌كی تر له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزان پورتوگالیه‌كه‌دان.
بایرن میونشن ڕۆیشتنی دوو یاریزانی خۆی ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.