Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 08:55

كالیدۆ كۆلیبال به‌ پێی بۆندێك له‌ نده‌نی به‌جێهێشت و رووی كرده‌ هیلالی سعوودی

کوردستان TV
100%


 
كالیدۆ كۆلیبالی یاریزانی به‌رگری یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی و هه‌لبژارده‌ی سه‌نیگال به‌ پێی بۆندێك له‌نده‌نی به‌جێهێشت و رووی كرده‌ یانه‌ی هیلالی سعوودی.
 پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کاپتنی هەڵبژاردەی سەنیگال لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا لە تیپی ناپۆلی بە گرێبەستێکی سی و چوار ملیۆن پاوەند ڕووی لە ئینگلتەرا کرد و بەپێی ئەو گرێبەستە بڕیاربوو بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ یانەی چێڵسی یاری بکات.
 ئەو بەرگریکارە لە وەرزێکی سەختدا سی و دوو یاری بۆ تیپەکە ئەنجامدا، بەڵام بڕیاریدا بەجێی بهێڵێت و بچێتە سعودیە ، کۆلیبالی تاکە یاریزان نییە کە پێی باش بوو چێڵسی جێبهێڵێت و بچێتە خولی ڕۆشنی سعودیە، بەو پێیەی هاوکارەکەی، نگۆلۆ کانتی پێش ئەو بوو، کە پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی پاڵەوانی خولەکە کرد.
 هەروەها کۆمەڵێک لە دیارترین یاریزانە پیشەگەرەکان لەم ماوەیەی دواییدا ڕوویان لە سعودیە کرد، کەریم بنزیمە، کە 14 وەرزی لە ڕیاڵ مەدرید تەواو کرد له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو روی كرده‌ یانه‌ی ئیتحاد، پێش ئەویش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ  لە مانچستەر یونایتدەوە روی كرده‌ یانەی نەسر.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.