لیۆنێل مێسی میوانی تایبەتی یاریی ماڵئاوایی خوان ڕۆمان ڕیکێلمێ بوو كه گەورەترین یاریزانی بۆکا جونیۆرز بو کە رێورهسمهكهو یاریهكه لە یاریگای لا بۆمبۆنێرا ئەنجامدرا.
ڕیکێلمی کاپتنی تیپی ئەفسانەی بۆکا جۆنیۆرز بوو ، مێسی و ئەنخێل دی ماریا و لیاندرۆ پارێدێس كۆمهلێك یاریزانی تری ئهستێره لهیاریهكه بهشداریان كرد كه لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ههلبژاردهی ئهرجهنتین سهرپهرشتی دهكردن
.تیپەکەی بۆکا کە بە ئەنجامی 5-3 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کەسایەتییە مێژووییەکانی یانەکەی وەک ئۆسکار کۆردۆبا و خۆرخی بێرمۆدێز و ماوریسیۆ سێرنا لەخۆگرتبوو،هەروەها لە نێو میوانەکاندا پابلۆ ئایمار، لویس گۆنزالێز، خوان پابلۆ سۆرین و خاڤیێر ساڤیۆلا، یاریزانانی پێشووی ڕیڤەر پلێت، ڕکابەری کلاسیکی بۆکا، هاوڕێی ڕیکێلمێ بوون له یاریهكه بهشداریان كرد.ڕیکێلمی تەمەن 45 ساڵ، لە ساڵی 2015 یاری تۆپی پێی پیشەگەری بەجێهێشت، ئێستا جێگری سەرۆکی بۆکا و بەرپرسی تۆپی پێی پیشەگەرە. بڕیاریدا لە کۆتا ساڵی ئیدارەکەیدا پێش هەڵبژاردنەکان یارییەکە ڕێکبخات، کە پێدەچێت لەو ساڵەدا بەدوای خولێکی نوێدا بگەڕێت.
لیۆنێل مێسی میوانی تایبەتی یاریی ماڵئاوایی خوان ڕۆمان ڕیکێلمێ بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.