گۆارنیبێژێكی عێراقی به ناوی (عه‌لی ئه‌حمه‌د) له‌رێگه‌ی گۆرانییه‌كه‌وه باس له جوانی كوردستان وپێشكه‌وتنی كوردستان ده‌كات.
گۆرانی (جوانی كوردستان) ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند (عه‌لی ئه‌حه‌مه‌د) دانراوه، تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن (یاسر ئه‌حمه‌د) نووسراوه میكس وماسترینگ له‌لایه‌ن عومه‌ر محه‌مه‌د كراوه دابه‌ش كردنی موزیك له‌لایه‌ن عه‌لی ساهیره‌وه كراوه.
گۆرانی بێژ (عه‌لی ئه‌حمه‌د) به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگ و روخساری زۆر له هونه‌رمه‌ند (كازم ساهر) نزیكه به ناوی (كازم ساهیری نوێ) ناسراوه.
گۆرانیبێژ عه‌لی ئه‌حه‌مه‌د خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه له‌ئێستادا له شاری سلێمانی ده‌ژی و شه‌وانه له لایف میوزیكی هه‌یه .
ده‌قی وه‌رگێڕدراوی هۆنراوه‌ی گۆرانیهكهیه :
كوردستان تۆ جوانیت
كوردستان تۆ چه‌ند جوانیت
تۆ به‌هه‌شت و عیشقی ئهبهدیمیت
دهۆك، سلێمانی، هه‌ولێره‌كه‌م
من تیا ماوم
نازانم له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌م؟
كوردستان تۆ چه‌ند جوانیت
تۆ به‌هه‌شت و عیشقی ئهبهدیمیت
كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئایینهكانیت
ئای گه‌لی كورد تۆ چه‌ند باشیت
كوردستان تۆ چه‌ند جوانیت
تۆ به‌هه‌شت و عیشقی ئهبهدیمیت
ئاڵای كوردستان كه ده‌شه‌كێته‌وه
خۆر و رۆشناییه بۆ هه‌موو مرۆڤێك
مه‌سعود بارزانی كوردستانی كرده به‌هه‌شتێك
بۆیه وه‌ك نموونه‌یه‌كی باڵا باسی ده‌كرێت
به‌هه‌شتی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان
خاكی تۆیه ئه‌ی كوردستان
مه‌سرور بارزانی بوو وای كرد
به‌ره‌و جوانی هه‌ڵفڕێ و
خۆشه‌ویستی، بۆی ببێته ناونیشان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.