Erbil 28°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 19:36

پیشانگه‌ی رێزلێنان له‌ شێوه‌كار (گارا ره‌سوڵ) كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 به‌ ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و راگری كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و میوانان، ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ به‌ هاوكاری به‌شی هونه‌ری شێوه‌كاری سلێمانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی،  پیشانگه‌ی رێزلێنان له‌ شێوه‌كاری كۆچكردوو (گارا ره‌سوڵ)ی له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ ماوه‌ی سێ‌ رۆژ كرایه‌و.
له‌ پێشانگاكه‌دا، چه‌ندین تابلۆی هونه‌رمه‌ندی به‌ ئه‌زموون و كۆچكردوو (گارا ره‌سوڵ) نمایشكرابوو، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ شێوه‌كاره‌ به‌ناوبانگه‌كانی كورد و له‌ رۆژی 13/5/2023 به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.