به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی 44 كۆڵبه‌ری كورد ده‌بنه قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا، لانی کەم 44 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته قوربانی.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتەی هه‌نگاو كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، 8 کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لەدەست داوە و 36 کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش برینداربوون کە دوو کەسیان له‌خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن بوونه‌ته قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" زۆرترین قوربانی لە پارێزگای کرماشان بووه كه ئه‌ویش 28 حاڵەت تۆمار کراوە".
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه" زۆرترین ژمارەی کوژرانی کۆڵبەران و کاسبکاران 6 حاڵه‌ت بووه كه ئه‌ویش لە سنوورەکانی شاری بانە بووە و زۆرترین ژمارەی برینداربوونی کۆڵبەران 26 حاڵەت بووه ئه‌ویش لە سنوورەکانی ناوچەی نەوسوودی شاری پاوە بووە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه،هۆكاری كوژرانی كۆڵبه‌ران یان برینداربوونیان و کاسباران به‌م شێوه‌یه بووه:
تەقەکردنی ڕاستەوخۆ: 34 حاڵەت (4 کوژراو و 30 بریندار) واتە 77%ی کۆی هەموو حاڵەتەکان.
ڕووداوە سروشتییەکان: 6 حاڵەت (3 کوژراو و 3 بریندار) واتە 14٪ی کۆی هەموو حاڵەتەکان.
ئەشکەنجە و لێدان و هەروەها لێدان بە ئۆتۆمبێل: 3 کەس (1 کوژراو و2 بریندار) واتە 7٪ی کۆی هەموو حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: 1 کەس واتە 2٪ی کۆی هەموو حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگانیش به‌م شێوه‌یه بووه:
پارێزگای ئورمیە: 2 کەس (2 کوژراو و 1 بریندار).
پارێزگای سنە: 14 کەس (6 کوژراو و 8 بریندار).
پارێزگای کرماشان: 28 کەس (2 کوژراو و 37 بریندار).
ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە؛
هەنگی سنووری: 27 کەس (2 کوژراو و 25 بریندار)
هێزەکانی سوپای پاسداران: 6 کەس (1 کوژراو و 5 بریندار)
هێزەکانی ئینتزامی: 1 کەس (1 کوژراو).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.