حەمید حوسێنی، سەرۆكی سەندیكای هەناردەكارانی بەرهەمە نەوتییەكانی ئێران ڕایگەیاند كە ئەفغانستان كڕینی بەنزینی ئێرانی كەمكردووەتەوە و لە ڕووسیا و ئۆزبەكستانەوە زیادی كردووە.
ڕۆژنامەی ئینتێخاب ئێرانی لە زاری ئەو بەرپرسە ئێرانییەوە بڵاویكردەوە، تاڵیبان چیتر نایەوێت بەنزینی ئێرانی بكڕێت.
هەروەها گوتی: عێراق و ئەفغانستان بە ستانداردی تەكنیكی بەرزتر پێداویستییەكانیان بۆ بەنزین لە ئۆزبەكستان و ڕووسیا دەستەبەر دەكەن.
گوتیشی: بەرزبوونەوەی كوالیتی بەرهەمی هەناردەكردنی وڵاتانی دیكە ،بووەتە هۆی بچووكبوونەوەی بازاڕی هەناردەكردنی ئێران، لە كاتێكدا ئێران پێشتر لە سەدا 70 بۆ 90ی بازاڕی هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی بۆ ئەو دوو وڵاتە هەبووە.
ئێران بازاڕی بەنزین لە عێراق و ئەفغانستان لەدەستدەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.