له كوردستانی ئێران ژمارهیهك مامۆستا و كهسایهتی ئاینی كورد لهشهش مانگی رابردوودا به تۆمهتی پەیوەندییان و پشتیوانییان لە بزووتنەوەی "ئافرهت، ژیان، ئازادی" و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دهستگیركراون و ژمارهیهكیشیان دووچاری لێدان بوونهتهوه.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2023دا لانی کەم 16مامۆستای ئایینی لە شارە جیاوازەکانی کوردستانی ئێران، لەلایەن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیركراون، ژمارەی دەستگیركراوانیش بەپێی شارەکانی کوردستان بەم شێوەیە بووه؛ لە شاری پیرانشار 6 مامۆستای ئاینی، لە شاری جوانڕۆ 5 ئاینی، لە شاری ڕەبەت 2 ئاینی، لە شارەکانی سەردەشت، بانە و سنە هەر کامیان 1 ئاینی تۆمار کراوە.
بەپێی ئەم ئامارانە، لە ماوەی6 مانگی ڕابردوودا 12 مامۆستای کوردی سوننە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای زیاتر لە 49 ساڵ و 4 مانگ بەندکردن و 5 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێرردراو و هەروەها لێدانی 294 قامچییان و بەسەردا سەپاوە.
ناوی مامۆستایان و چالاکانی ئایینیی دەستبەسەرکراو لە پیرانشار بریتین لە؛ محەممەدجەماڵەدین واژی، شەریف محەمەدپوور، یوونس نەوخاە، سولەیمان ئەحمەدی، ئیبراهیم سەلیمی و جەعفەر پەروینی هەروەها ئیبراهیم کەریمی، یاسر کەریمی، فارووق قادری، لوقمان ئەمینی و سەید تاریق حوسێنی لە جوانڕۆ دەستبەسەر کراون. هەر لەو ماوەیە و فارووق ئەحمەدی و عەبدولقادر قادری لە شاری ڕەبەت و ساحیب ئەحمەدی، خەڵکی سنە، فەتحوڵڵا حوسێنی، خەڵکی سەردەشت و ئەمین قەیسەری خەڵکی شاری بانە دەستگیركراون.
رێكخراوی ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه" لەم پەیوەندییەدا دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان بڕیاری 10 سزای بەندکردنی داوە کە لەو ماوەیەدا لوقمان کەریمی، خەڵکی شاری جوانڕۆ سزای 11 ساڵ بەندکردن، ئیبراهیم کەریمی، خەڵکی شاری جوانڕۆ سزای 12 ساڵ بەندکردن، عەبدولجەبار لوتفی، خەڵکی شاری سنە سزای 7 مانگ و 15 ڕۆژ بەندکردن، مادیح کەرمی، خەڵکی شاری سنە سزای 1 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو، سەید جەلال ئەکبەری، خەڵکی سەوڵاوا سزای 2 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو، ئارمان سادقی، خەڵکی شاری دێولان سزای 7 مانگ و 15 ڕۆژ بەندکردن، سابیر خودامورادی، خەڵکی شاری سەقز سزای 7 مانگ و 15 ڕۆژ بەندکردن، حوسێن عەلیمورادی، خەڵکی شاری سنە سزای 2 ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و سەیفوڵڵا حوسێنی، خەڵکی شاری جوانڕۆ سزای 17 ساڵ بەندکردن بەسەریاندا سەپاوە.
رێكخراوی ههنگاو راشیگهیاندووه" هەروەها دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ئورمیە، سزای 4 ساڵ و 6 مانگ بەندکردنی بەسەر یوونس نەوخاە، خەڵکی شاری پیرانشار و لقی ٤ی دادگای شۆڕشی کرماشان سزای 2ساڵ بەەندکردنی بەسەردا سەید تاریق حوسێنی، خەڵکی شاری جوانڕۆدا سەپاندووە".
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی رێكخراوی ههنگاودا هاتووه" هەر لەو پەیوەندییە و لە سەرەتای دەستپێکردنی بزووتنەوەی "ئافرهت، ژیان، ئازادی" لە ساڵی 2022دا هێزه ئهمنییهكانی ئێران گوشاریان خستووەتە سەر زۆرێک لە چالاکانی ئایینی و مامۆستایانی کوردستان و بەهۆی پاڵپشتیی لەم بزووتنەوەیە و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شارەکانی کوردستان، کۆمەڵێک لەو مامۆستایانە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرەڕای ئەوەی کە بانگ کراون، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە و تەنانەت هەڕەشەشیان لێ کراوە.
له كۆتاییدا رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاماژهی بهوهشكردووه" شایانی باسە کە مامۆستایانی پەیڕەوی ئایینزای سوننە لە دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی، لەلایەن مامۆستایانی ئایینی پەیڕەوی ئاییزای شیعەوە دادگایی کراون کە ئەمەش لە بنەڕەتدا بەپێچەوانەی پێوەرە ئایینییەکانی ئاییزای سوننەیە. بۆیە هەموو ئەو کەسانەی وەکوو تاوانبارێک دادگایی کراون کە لە کەمترین مافەکانی بەرگریکردن وەک مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری و بێبەش کراون و تەنانەت مافی بەرگریکردنی ڕەوا لە خۆیان بەپشتبەستن بە باوەڕەکانی خودی ئەو مامۆستایانە پێیان نەدراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.