لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یاسای بودجه گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق. عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه، یاسای بودجه گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو و دوای پێنج رۆژ له گفتوگۆی به‌رده‌وامی نێوان هێزه سیاسییه‌كان فراكسیۆنه‌كان، په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 به كۆمه‌ڵێك ده‌ستكاریكردنه‌وه په‌سه‌ندكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.