Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:32

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلار بە 147 هەزار و 150 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە نرخی 100 دۆلار  بە 146 هەزار و 750 دینار بوو
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن لە بەرامبەر 100 دۆلار دا گەیشتووەتە 147 هەزار و 400 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 147 هەزار و 350 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.