Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 07:47

ناگێتس نازناوی پاڵەوانی وەرزی 2022 - 2023 ی خولی باسکە ئەمریکی بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


 لە یاری کۆتایی خولی باسکە ئەمریکی (NBA)دا، یانەی دێنڤەر ناگێتس بە ئەنجامی 94-89لە یانەی میامی هیت-ی بردەوە و بە ئەنجامی 4-1 نازناوی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا.
لە پێنجەمین یاری زنجیرەی کۆتاییدا، یانەی هیت کە لە وەرزی ئاساییدا پلەی هەشتەمی خولی کۆنفرانسی رۆژهەڵاتی بەدەستهێناوە، بووە میوانی یانەی ناگێتس کە خولی کۆنفرانسی رۆژئاوای پێشەنگ بوو.
لەو یاریەدا یانەی دێنڤەر ناگێتس بە ئەنجامی94-89 لە یانەی میامی هیت-ی بردەوە و بە ئەنجامی 4-1 نازناوی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا.
یاریزانی دێنڤەر ناگێتس، نیکۆلا جۆکیچ بەهۆی ئەو توانایەی لە یارییەکەدا نیشانیدا، دەستیێکی باڵای هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوەکەدا، بە باشترین یازیرانی زنجیرەی کۆتایی هەڵبژێردرا.
جۆکیجی تەمەن 28ساڵان، لە وەرزی ئاسایی ساڵانی 2021 و 2022شدا خەڵاتی بەهادارترین یاریزانی پێبەخشرا.

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.