Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 02:17

ئێوارە كۆڕێكی شیعری لە هەولێر بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


لە سەنتەری ئاڵا لە هەولێر، بە ئامادەبوونی (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە شاعیر و ئەدیب و نووسەران، سەنتەری ئاڵا، ئێوارە كۆڕێكی شیعرخوێندنەوەی بۆ هەردوو خاتوونی شاعیر (رێزان محەمەد و شنۆ زاخۆیی) لەژێر ناونیشانی (ئێوارەیەك لەگەڵ پەیڤی ئەویندا) بەڕێوە برد.
لە كۆڕە شیعرییەكەدا، لەجیاتی وتارخوێندنەوە، بەڕێز فەرهەنگ غەفوور، بە موزیك و گۆرانی بەشداریی كرد، پاشان هەردوو خاتوونی شاعیر، هاوكات لەگەڵ ژەنینی ئامێری عوود لەلایەن (زانیار عەلی)، چەپكێ لە شیعرەكانی خۆیان خوێندەوە.
لەكۆتاییدا، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر چەپكەگوڵی پێشكەش بە هەردوو خاتوونی شاعیر كرد و هیوای بەردەوامی و بەرهەمی زیاتری بۆ خواستن.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.