Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 15:26

هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران دەدرێت

کوردستان TV
100%


تیمێکی تایبەتی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوییان کرد و کۆبونەوەیەک بەسەرپەرشتی رزگار حمد خدر، راوێژکاری وەزارەت و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار لە وەزارەت ، بۆمەبەستی بە بازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا تیمی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایانگەیاند، بە پەرۆشیەوە کار بۆ بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەروبوومە ناوخۆییەکانی جوتیاران دەکەن ئەوەش بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەتایبەتی بەرهەمەکانی میوەی وەک ترێ، سێو و هەنار و هەنگوین.

هەروەها باس لەو هەنگاوانە کرا کە گرنگە بۆ گەشەکردنی کەرتی کشتوکاڵ و فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە ڕێگای بەبازاڕکردن و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ.

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا باس لە ڕاهێنانی فەرمانبەران و بەهێزکردنی توانای مرۆیی فەرمانبەرانی وەزارەت کرا، بەمەبەستی رێنماییکردنی جوتیاران و کارکردن بۆ بەرهەمهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵی و کواڵێتی بەرز ، لەڕێگای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و سەردەمی، وە هەروەها کارکردن بۆ دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانی ناوخۆیی کە( ترێ و هەنگوین)ە لە قۆناغی یەکەم، وە بۆ هەنار و سێو لە قۆناغەکانی وەرزی داهاتوو، لەمبارەوە تیمی ئەنجومەنی وەزیران پریزنتەیشنێکیان پێشکەش کرد.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.