Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:40

لە قەڵادزێ بە تۆمەتی كوشتنی گەنجێك دوو تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند: پاش ئەوەی شەوی 4/6/2023 بریندارێك بەناوی ( و . ٲ . م )ڕەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 2002، پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەكەی بەڕێكرا بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی، بەڵام لە ڕێگا گیانی لەدەستدا. دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێكیش بەسەر ڕوداوەكە، دوو هاوڕێی خۆی بە تۆمەتی كوشتنی ئەو گەنجە لەلایەن ئاسایشی قەزای ماوەت دەستگیركران و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كرانەوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە،دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەكەیانداوپاشان بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 405 لە یاسایی سزادانی عێراقی هەردووكیان ڕاگیراون، لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.