Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 17:58

ئەوانەی مایەسیریيان هەیە نابێ ئەم خواردنانە بخۆن 

کوردستان TV
100%

زۆرێك لە هاووڵاتیان تووشی نەخۆشی مایەسیری بوون لەسەر ئەو نەخۆشییە (د. بەدر سورچی – پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان) ،ئاماژە بەچەند خواردنێك دەكات ،كە باشترین جۆرەكانی خۆراكن بۆ  ئەو كەسانەی نەخۆشی مایەسیریان هەیە كە بریتین لە : 
1. هەرمێ، هەنجیر، سێو.
2. كاڵەك، شووتی، تەرۆزی، خەیار.
3. نیسك، لۆبیا، ماش، فاسۆلیا، پاقلە، نۆك.
4. سەوزە گەڵاتۆخەكان وەك : سپێناخ، كەلەرم، بڕۆكلی، قەڕنابیت، چەوەندەر، كەرەوەز، مەعدەنووس، كاهوو.
5. گوێز، بادام، ناوكە كوولەكە، دەنكی كەتان.
6. شۆڤانی كوڵاو، برنجی بۆر، ئاردی بۆر، ساوەر، گەنمەكوتا.
7. تەماتە، پەتاتەی كوڵاو.
8. گێزەر، شلیك، توو، تووتڕك، شاتوو، مۆز.
9. زەیتی شمڵی، زیتی كەتان، سركەی سێو.
 هەروەها (د.بەدر سورچی) ئەو نەخۆشانەی مایسریان هەیە، ئاگاداریان دەكاتەوە كە ئەو خواردنانەپێویستە نەخورێن یان كەم بخورێن، كە بریتیتن لە" 
1. خواردنی سووركراوە.
2. مەعكرۆنە، شەعریە.
3. ئایسكرێم، دۆندرمە.
4. خواردەمەنی  هەویرو شیرینی.
5. چەوری، گۆشتی سوور، هێلكە.
6. بیبەری توون و بەهارات.
7. میوە مزرەمەنیەكان.
8. چاو قاوە : نابێت دوو كووپ زیاتر بخورێتەوە لە ڕۆژێكدا.
9. خواردنەوە گازییەكان و كحولییەكان.
لەكۆتاییدا د. بەدر سورچی دەڵێت: شەربەتی میوە ڕۆژانە دروست بكە بە ئارەزووی خۆت وەك هەنجیر(3) دانەو قەیسی (3) دانەو تووی ووشك یان هەرمێ و خۆخ و كێوی و گێزەرو سێوو پرتەقاڵ بەسوودە بۆ ئەوانەی مایەسیریان هەیە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.