Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 20:27

سبه‌ی پێشانگای هونه‌رمه‌ند "قه‌ره‌نی جه‌میل له‌ گه‌له‌ری میدیا ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


سبه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 6-6 -2023، كاتژمێر 5ـی ئێواره‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كای پێشانگایه‌كی تایبه‌ت له‌ژێر دروشمی (جێهێشتن) بۆ گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی كورد (قه‌ره‌نی جه‌میل) له‌ گه‌له‌ریی میدیا به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و شاره‌ ده‌كاته‌وه‌.
(قه‌ره‌نی جه‌میل) له‌و پێشانگا شێوه‌كارییه‌دا چه‌ند تابلۆیه‌كی نوێ و ڕه‌نگین نمایش ده‌كات، هاوكات به‌شێك له‌ شاكاره‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌، كه‌ تایبه‌تن له‌و پێشانگایه‌دا نمایش ده‌كرێت.
جێگه‌ی باسه‌، پێشانگاكه‌ 9 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ ڕێكه‌وتی 6-6 ده‌ستپێده‌كات و له‌ 15 - 6 -2023 كۆتایی دێت.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.