Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 04:04

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی پارێزگای سەڵاحەددین شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەیشتە شاره‌كه‌

کوردستان TV
100%


شاندێکی باڵای سوپای عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی پارێزگای سەڵاحەددین، گەیشتە پارێزگاکە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەیشداوە کە فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە یاوەری ھەریەک لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن قەیس خەڵەف محەمداوی و فەرماندەی ھێزە وشکانییەکان، فەریق روکن قاسم محەمەدی گەیشتووەتە پارێزگای سەڵاحەددین.

راشیگەیاندووە کە ئامانج لە سەردانی شاندەکەی سوپای عێراق بۆ پارێزگای سەڵاحەددین، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.