Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 03:46

بە بەشداری سەد بەشداربوو خولی زمانی ئینگلیزی( بێ بەرامبەر ) بەرێوەدەچێت

کوردستان TV
100%


دوا بە دوای ڕاگەیاندنی خولێکی بێ بەرامبەری (سێ مانگ)ـی زمانی ئینگلیزی بۆ سەد فێرخوازی ئیدارەی سۆران، کە لەژێر چاودێری نووسینگەی ( مەلا مستەفا بارزانی ) و لە لایەن ڕێکخراوی ئاڤاشین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، و بە سەرپەرشتی باشترین مامۆستای پسپۆری زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت.

جێگای ئاماژەییە؛ دەستپێکی خولەکە لە رێکەوتی ٢٤ـی٥ـی٢٠٢٣ بوو، و بۆ ماوەی سێ مانگ خولەکە بەردەوام دەبێت. لەم بارەیەوە ناسح مزووری سەرۆکی ڕێکخراوی ئاڤاشین بۆ کوردستان تی ڤی دواو گووتی ئێمە بێجگە لە کردنەوەی ئەوخولە هاوکات لە ماوەی ڕابردوو بەشداریەکی کارامان هەبووە لە پێشکەش کردنی کۆمەک ویارمەتی بۆ خەڵکی هەژاری ناوچەکە،گوتیشی نوسینگەی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی بەڵێنی پێداوین هاوکاری بەردەواممان دەبێت بۆ یارمەتیدانی توانای قوتابیان و گەنجانی ناوچەکەمان،

ئا/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.