Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 03:37

هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 هاتووچۆی هه‌ولێر كۆمپانیاكان له‌ باره‌ی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار ده‌كاته‌وه‌. 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 4ی6ی2023" هاتووچۆی هەولێر سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە و رایده‌گه‌ێنێت: بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە (ژمارەکاتی)یەکانیان، دەتوانن نوێنەری کۆمپانیا بنێرن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن،و ئۆتۆمبێلەکان نەهێنن بۆ بارەگای هاتووچۆ بۆ لێدانی تابلۆ، لەجیاتی ئەوە تەنها تابلۆ (ژمارەکاتی)یەکانیان لەلابێت.

 راشگه‌یاندراوه‌: لە دوای تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن و دانی سەرجەم رسوماتەکان، کارمەندێکی بەشی تابلۆکان لەگەڵیان دەچێتە شوێنی ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆ بەستنی تابلۆ هەمیشەییەکان بۆیان، بەمەرجێک ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە (10)دانە کەمتر نەبێت، کە ئەو کارە ئاسانکاریەکی گەورەیە و تێچووەکان و قەرەباڵغیش کەم دەکاتەوە لەسەر رێگایەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.