Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:40

بوومەلەرزەیەكی بەهێز لەم وڵاتە روویدا

کوردستان TV
100%

ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەورووپا-دەریای ناوەڕاست، ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.5 پلە باشووری پیرۆی هەژاندووە. 
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ناوەندی بوومەلەرزەكە لە دووری 11 كم لە باكووری ڕۆژئاوای شاری هوارانكانت ڕوویداوە كە ژمارەی دانیشتووانی نزیكەی 4 ملیۆن و 600 هەزار كەسە. 
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، ناوەندی بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 2 كم بووە، تا ئێستاش هیچ هەواڵێك لەبارەی برینداربوون یان زیانی ماددی لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەدا نەبووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.