Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:59

ئه‌مڕۆ بڕیارێك له‌سه‌ر ده‌نگی بڵندگۆی كاسبكاران ده‌ركرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌رجێك بۆ كاسبكاران دانرا كه‌ ده‌بێت ده‌نگی بڵندگۆكانیان بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكان نزم بكه‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها كاتی هه‌ڵكردنیشیان گونجاو بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڵندگۆكه‌یاندا ده‌گیرێت.

بڕیاره‌كه‌ له‌ قایمقامییه‌تی ڕانییه‌ ده‌ركراوه‌ و تێیدا هاتووه‌ "داوا لە کاسبکاران ده‌كه‌ین کەوا دەنگی بڵندگۆکانیان بۆتە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتییان کە بۆ مەبەستی ساغکردنەوەی کـاڵاکانیان بەکـاری دەهـێنن لە کاتەکانی درەنگانی شەو و بەیانیان زوو بەشــێوەیەکـی ناشـارستانی، بۆیە پێویستە دەنگی بڵندگۆکانیان نزم بێت و کاتەکانیان گونجاو بێت".

ڕاشیگه‌یاند "بە پێچەوانەوە، ناچار دەبین دەست بەسەر بڵندگۆکاندا بگرین لەپێناو فەراهەکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتییان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی هێمن بۆ قوتابییان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.