Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 15:41

له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا هه‌ورێكی باراناوی ده‌گاته‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ له ‌هه‌ندێ ناوچه‌ باران ده‌بارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە کاتەکانی ئێوارەوە کەڵەکە ھەوری برووسکە و باراناوی لە بەشێکی ناوچەکانی باشووری عێراق چالاکبووە.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌وره‌كه‌ جوڵە دەکات بە ئاراستەی ناوچەکانی خۆرئاوای پارێزگای کەرکووک و نێوان سنووری پارێزگای موسڵ و ھەولێر.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەگەر ھەیە لە چەند کاتژمێری داھاتوودا بگاتە ئەم ناوچانە، هه‌وره‌كه‌ش خۆی ئەبینێتەوە لە نمەباران و ھەندێ کات و ناوچەش بارانێکی مامناوەند ئەبارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.